له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م نوسراوه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه له وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه سه‌باره‌ت به ووریا كردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه له هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.
Author: عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
Author: ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف