خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه برایه‌تی دروست بكرێت له نێوان موسڵمانان، وه ئه‌و برایه‌تیه مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه، خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه له قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .
Author: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌مه كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌م كتێبه گرنگه دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه به قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه فراوانه‌كه‌ی له كاتی دانانی... وه ئه‌م كتێبه باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی...
Author: شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
Author: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: پشتیوان سابیر عه‌زیز